كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان زیاتر لە 40 هەزار فەرمانبەری دامەزراند
لە رێورەسمەكەدا نوێنەری قەوارە سیاسییەكانی بەشدار بوو لەو هەڵبژاردنە ئامادەی بوون، مازن عەبدولقادر جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە هەرسێ پارێزگای هەرێمی كوردستان 74 هەزارو 156 كەس داوای دامەزراندیانكردووە، بەڵام كۆمیسیۆن پێویستی بە 40 هەزارو 551 كەسە.
روونیشیكردەوە: لە پارێزگای سلێمانی 39 هەزارو 462 كەس داوای دامەزراندنی كردووەو كۆمیسیۆن پێویستی بە 16هەزارو 997 كەسە، لە پارێزگای هەولێر 24 هەزارو 810 كەس داوای دامەزراندنیانكردووە و كۆمیسیۆن پێویستی بە 14هەزارو 982 كەسە، لە پارێزگای دهۆك 16هەزارو 886كەس داوای دامەزراندنیانكردوە، بەڵام هەشت هەزار و 572 كەس دادەمەزرێن.
جێی ئاماژەپێدانە پرۆسەی تیروپشكەكە بە شێوەیەكی ئەلكترۆنی ئەنجامدرا، پێویستیشە ئەوانەی ناوەكانیان دەرچوونە سەردانی ناوەندەكانی گەڕەكەكانی خۆیان بكەن بۆ بدۆزینەوەی ناوەكانیان و پاشان دەستبەكار ببن.
