گۆڕان بەشداری ئاهەنگی دامەزراندنی پارتی نەكرد

 گۆڕان بەشداری ئاهەنگی دامەزراندنی پارتی نەكرد
بە بۆنەی 67مین ساڵیادی دامەزراندنی، پارتی دیموكراتی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 16-8-2013، ئاهەنگێكی لەشاری هەولێر سازكرد.

لە ئاهەنگەدا جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان، نوێنەری زۆربەی حیزبە كوردستانییەكان بەشداربوون، بەپێی زانیارییەكانی رووداویش بزووتنەوەی گۆڕان بە بیانووی ئەوەی كە داوەتنامەیان بۆ نەچووە بەشداریان نەكردووە، لە بەرامبەریشدا جەعفەر ئیمنكی، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت:\" بە دڵنیاییەوە داوەتنامە بۆ هەموو لایەنەكان نێردراوە، ئەوانەی نەشهاتوون رێزو حورمەتمان بۆیان هەیە\"".











رووداو"
Top