فازڵ میرانی: داواكارین هیچ لایەنێك داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكانمان لێ نەكات

فازڵ میرانی: داواكارین هیچ لایەنێك داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكانمان لێ نەكات
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، فازڵ میرانی رایدەگەیەنێت، كە ئەوان وەك پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانن لە وادەی خۆیدا و داواكاریشە هیچ لایەنێك داواكاریی دواخستنی هەڵبژاردنەكانیان لێ نەكات.

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی هەڵوێستی پارتی بۆ وادەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، بە تەلەڤزیۆنی (رووداو)ـی ڕاگەیاند: \"ئێمە وەك پارتی پابەندین بەو وادەیەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كردووە.\""

ئەم لێدوانەی فازڵ میرانی لە کاتی ڕێوڕەسمی شەستوحەوتەمین ساڵیادی پارتیی دیموكراتی كوردستان بوو کە ئێوارەی دوێنێ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.

پێشتر سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، 21-9-2013ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرد.

میرانی گوتیشی:\""هیوادارین هیچ كۆسپ و تەگەرەیەك نەخرێتە بەردەم وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان و داواكاریشین هیچ حیزب و لایەنێك داواكاریی دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانمان لێ نەكات\"".

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بەپێی دەسەڵاتی خۆی بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، 21-11-2013ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاری كرد. لەبارەی ئەو هەڵبژاردنەشەوە فازڵ میرانی گوتی: \""دەمانەوێت ئەو هەڵبژاردنەیش لە وادەی خۆیدا بەڕێوە بچێت\""."
Top