200 كوردی باشوور له گرتووخانه‌یه‌كی شاری كه‌ره‌جی ئێراندان
به پێ هه‌واڵێكی ئاژانسی كوردپا سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له گرتووخانه‌ی ره‌جایی له شاری كه‌ره‌جی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه 200 هاووڵاتی كوردی هه‌رێمی كوردستان له‌م گرتووخانهیهیدان و كهسووكاریشیان هیچ جۆره زانیارییه‌كیان له‌باره‌یانه‌وه نییه.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی گرتووخانه‌ی ره‌جایی داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه ده‌ست به به‌دواداچوون بۆ دوسیه‌ی ئه‌م گیراوانه بكات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به هۆی نه‌بوونی هیچ جۆره ئیمكان و ده‌رفه‌تێك بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌یه‌وه، ئه‌م گیراوانه تا ئێسته نه‌یانتوانیوه كه‌سووكاری خۆیان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له گرتووخانه‌كانی ئێراندان و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش دادگای باڵای كۆماری ئێران سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی كوردستانی باشووردا به ناوی عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمان، سهپهناد.
