لەپاریس لاوانی کوردستان بە شداری رۆژی لاوانی جیھانی دەکەن

لەپاریس  لاوانی کوردستان بە شداری رۆژی لاوانی  جیھانی دەکەن
14ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- بەبۆنەی یادی ١١ئاب رۆژی لاوانی جیھانی، فەلاح حەسەن ڕاوێژکاری سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی جیھانی و نوێنەری دەرەوەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەشداری لەڕۆژی لاوانی جیھانی کرد کە ئەمجارەیان لەسەر ئەرکی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدرا ، ھاڤیر میرا سکرتێری گشتی لاوانی ئەوروپا بەناوی فەرە نسا بەخێرھاتنی میوانانی کردو ئەو کۆبوونەوەشی لە شاری پاریس بەدە ستکەوتێکی مەزن وەسفکرد بۆ لاوانی جیھان ، ھاوکات ھیوای ئارامی و ئاشتی و ئازادی و دیموکراتی بۆ لاوانی جیھان خواست ، شایەنی باسە فەلاح حەسەن پەیام و پیرۆزبایی لاوانی کوردستانی بە ئامادەبوان گە یاندو داوای سەلامەتی و ئارامی خواست بۆ لاوانی سوریا بە گشتی و بەتایبەتی لاوانی کوردستانی رۆژئاوا، بۆ بەرز ڕاگرتنی رۆژی لاوانی جیھانی نوێنەرانی لاوانی زیاتر لە ٦٠ وڵات ئامادە بوون ، لاوانی کوردستانیش بە لاوانی ھەرێمی کوردستان و نوێنەری لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان بانگھێشت کرابوون.
Top