لە گەرمیان ٢ تۆمەتباری کوشتنی ھاووڵاتیەک خۆیان رادەستی پۆلیس کرد

لە گەرمیان ٢ تۆمەتباری کوشتنی ھاووڵاتیەک خۆیان رادەستی پۆلیس کرد
14ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لە شارۆچکەی کەلار پۆلیسی گەرمیان خۆ رادەستکردنەوەی ٢ تۆمەتباری کوشتنی شۆفێرێ ماتۆرسکیلێکی راگەیاند.

موقەدەم حەسەن محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان گوتی: پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە نزیک شارەدێی قۆرەتووی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە رووداوێکی ھاتووچۆدا شۆفێرێکی ماتۆرسکیل گیان لە دەستدەدات، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لەماتۆرسکیلەکەی دابوو ویستویەتی ھەڵبێت، بۆیە پاش گەیشتنی مەفرزەکانی پۆلیس ئەو ئۆتۆمبیلە دۆزرایەوە کە ببوە ھۆکاری کووشتنی شۆفێری ماتۆر سکیلەکە.

گوتیشی: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەو کەسێکی دیکە کە لەگەڵی بووە،پاش ئەوەی ئۆتۆمبیلەکەیان ئاشکرا دەبێت ناچاردەبن خۆیان رادەستی پۆلیس بکەن.
Top