شەوکەت بەربەھاری: تائێستا ھیچ شاندێکی ھەرێم نەھاتووە بۆئەوەی سەردانی رۆژ ئاوای کوردستان بکات.
شەوکەت بەربەھاری بەرپرسی کۆمەڵگای خاڵی سنوری پێشخابور بەkdp.infoراگەیاند: ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دهکەن کە شاندێکی ھەرێمی کوردستان لە لایەن پەیەدە رێگری لێکراوە بچێتە رۆژئاوا دوورە لەراستی، چونکە تاوەکو ئێستا ھیچ شاندێک نەھاتووە.
شەوکەت بەربەھاری گوتیشی: پەیەدە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ھێناوەتە سەر سنور کە ژمارەیان نزیکەی ھەزار و500کەسە و تا ئێستا نازانرێت ھۆکارەکەی چیە ئایە رێگری لەوشاندە بکەن کە بڕیارە بێت یاخود مەبەستێکی دیکەیان ھەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر رێگا بدەن لەماوەی چەند رۆژێک یەک کەس لە رۆژئاوای کوردستان نامینێت وھەموو روو لەھەرێمی کوردستان دەکەن، بۆیە تەنھا رێگا بەو کەسانە دەدەن کە نەخۆشن یاخود ماڵ و حالیان وێران کراوە.
بەربەھاری راشیگەیاند: بڕیارە شاندێک سەردانی رۆژ ئاوای کوردستان بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو شاندە نەھاتووە.
