کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لە ترسی موزایەدە، حزبەكان ناوێرن داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان بكەن
وەها بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 21ـی ئەیلوولی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت و لە مانگی 11ـی ئەمساڵیشدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت، بەڵام ڕۆژنامەی \"هەولێر\"" لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردووەتەوە كە، زۆربەی لایەنەكان ڕازین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ 21/11 دوا بخرێت و هاوكات هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەیەكەوە بكرێن، وەلێ هیچ حزبێك لە دەستەڵات و ئۆپۆزسیۆن ئەگەرچی لارییان نییە، بەڵام بۆ ئەوەی دواخستنەكەیان بە ئەستۆدا نەشكێتەوە، نایانەوێت خۆیان بكەنە خاوەنی ئەو پێشنیازە و تۆپەكەیان فڕێداوەتە گۆڕەپانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە.
لەو بارەیەوە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا دەكات هەڵبژاردنی پەرلەمان دوا بكەوێت و لە مانگی 11 هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا ئەنجام بدرێت.
هەڵبژاردنەكانی ئەمجارە بە لیستی نیمچەكراوە ئەنجام دەدرێن، ئەوەش بە رای بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەندرێن محەممەد، كاریگەری لەسەر ئاراستەكردنی دەنگدەر دەبێت، بەو پێیەی لە نێوان لیست و كاندیدەكاندا سەرپشكی دەكات، ئەو سەرپشككردنەیش چانسی كاندیدە بەهێزەكان زیاتر دەكات.
هاوكات لە نەبوونی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستان و پێسپاردنی ئەو ئەركە بە كۆمسیۆنی عێراق، هەندرێن محەممەد پێیوایە، هەبوونی كۆمسیۆنی كوردستانی زۆر باشترە، بەڵام كۆمسیۆنی عێراق هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی 2005 و 2009ـی بەڕێوە بردووە، ئەو گوتیشی ئەو كۆمسیۆنە یاساییە و ئەندامی كوردی تێدایە، هەروەها كارەكانیشی بە باشی دەڕوات،
ئاشكرایشی كرد كە ئێستا پرۆسەی سڕینەوەی ناوەكان و پاككردنی تۆماری دەنگدەران دەستی پێكردووە و بەپێی یاسا دوو رۆژ دوای ئەو كاتە پروپاگەندەی هەڵبژاردنەكان دەست پێدەكات، بە بۆچوونی ئەو كۆتایی ئەم مانگە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان دەست پێدەكات، بەڵام وێڕای هەموو ئەوانەیش هەندرێن محەممەد سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان راگەیاند،
وەكوو كۆمسیۆن پێیان باشە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەیەكەوە ئەنجام بدرێن، ئەو هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەنجامدانی دوو هەڵبژاردن لە ماوەیەكی كەمدا كێشەی زۆر دروست دەكات و ئەركی قورسیش دەخاتە ئەستۆی كۆمسیۆن.
ئەو گوتیشی، حزبەكان ناوێرن داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان بكەن، چونكە حزبەكانی بەرامبەر وەكوو موزایەدە كەڵكی لێ وەردەگرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە رای ئەو پێ."
