١٣ی ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- توركیا به نیازه به مه‌به‌ستی باشتركردنی رەوشی بەندکردنەکەی، عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بگوازێتەوە کە كه پێش 14 ساڵ لەهەمان شوێن ده‌ستگیركرابوو. رۆژنامه‌ی ئه‌كشامی توركی بڵآویکردەوە : وه‌زاره‌تی دادوه‌ری توركیا، گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی کە عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان سه‌رۆكی به‌ندكراوی په‌كه‌كه‌ی لە دوورگەی ئیمڕاڵی بۆ بەندیخانیەکی دیکە بگوازێتەوە کە پێش ١٤ سال بۆ یەکەم جار لەو شوێنە دەستگیرکرابوو ، ئامانج لەگواستنەوەشی وەک ئاماژەی پێدراوە بۆ باشتر كردنی رەوشی تەندروستی ئۆجەلانە ، به‌پێی هه‌واڵه کەی رۆنامەی ئاکشامی تورکیا : ئه‌و شوێنه‌ی كه به نیازن بۆ سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە ئاماده بكرێت هه‌مان ئه‌و شوێنه‌یه كه پێش 14 ساڵ له 15 شوبات ی 1999 دا به شه‌و هێنرایه ئه‌و زیندانیه و ده‌ستگیركرابوو ، له دوایی دا گواسترابوه‌وه بۆ ئه‌م ژووره‌ی ئێستای كه فراوانییه‌كه‌ی 11.81 مه‌تره و له شێوه‌ی ئێف دایه . فراوانی ژووره نوێیه‌كه‌ی ئۆجه‌لان زیاتر له 20 مه‌تری دوجایه و شێی نییه و پێداویستیه‌كانی گه‌رماو تواڵیتی له‌هه‌مان شوێن دا بۆ دابینكراوه و ئه‌م ژووره‌وه به‌شێوه‌یه‌ك بینا كراوه كه دابڕاو نییه له‌گه‌ڵ بیناكه‌ی پێشوتر