غەفور مەخموری: تائێستا لە لیژنەی ئامادەکار بەھیچ شێوەیەک باس لە دواخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی نەکراوە
غەفور مەخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەkdp.infoرایگەیاند: تاوەکو ئێستا ھیچ باسێک لە دواخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی نەکراوە کە لەراگەیاندن باسی لێوە دەکرێت، بەڵام بڕیارە رۆژی پێنج شەممە لیژنەکەیان کۆبێتەوە وباس لەو بابەتە دەکات ویەکلایی دەبێتەوە ئایە دوا دەخرێت یاخود لەکاتی خۆی بەرێوە دەچێت.
غەفور مەخموری گوتیشی: شەوی رابردوو لە گەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و بڕیاردرا لیژنەیەک لەبارەی رۆژئاوای کوردستان پێکبێت و سەردانی ئەو ناوچەیە بکات و راپۆرتێک لەبارەی رەوشی رۆژئاوا ئامادەبکرێت و دواتر بڕیار دەدرێت چ جۆرە ھەڵوێستێک وەردەگیرێت.
لە چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵ دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە، کە بەھۆی چونی لیژنەیەک بۆ رۆژ ئاوای کوردستان ئەگەری ئەوە ھەیە کۆنگرەی نەتەوەیی دوابخرێت، کە بڕیارە 24ئەم مانگە بەرێوە بچێت.
