لیژنەی بەدواداچوونی راستییەکان لە بارەی رۆژئاوای کوردستان پێکهێنرا
لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار دراوە ناو و ژمارەی ئەندامانی ئەو لیژنەیەی بڕیارە سەردانی رۆژئاوا بکات ئاشکرا نەکرێن. هەروەها وادەی سەردانی لیژنەکەش بۆ رۆژئاوای کوردستان راناگەیەنرێ. ئەمەش لەبەر دۆخی ئەمنی و پاراستنی ئەندامانی لیژنەکەیە. ئەرکی پاراستنییان خرایە ئەستۆی یەپەگە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی رووداو، پێکهاتەی لێژنەکە بەو شێوەیە دەبێت، کە جگە لە هەرێمی کوردستان، هەرسێ پارچەی دیکەی کوردستان ئەندامێکیان دەبێ لەو لیژنەیەدا. باشووری کوردستانیش سێ ئەندامیان دەبێ و نوێنەری مەکتەبی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشیان لەگەڵدا دەبێت. چەند کەسێکی بێلایەنیش لەنێو لیژنەکەدا جێگەیان دەکرێتەوە.
لیژنەکە تەنیا بۆ دەستخستنی راستییەکان نییە، کە ئاخۆ کۆمەڵکۆژی بەرامبەر کوردی رۆژئاوا کراوە یان نا. ئەوەش دەردەخات، کە ئایا دەروازەی سنووریی نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان داخراوە؟ چونکە پەیەدە دەڵێت داخراوە و پارتی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێن کراوەیە.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان، مهسعوود بارزانی، له نامهیهكدا کە ١٠ـی ئەم مانگە بڵاو بووەوە، داوای له لیژنهی ئامادهكاری كۆنگرهی نهتهوهیی کرد لیژنهیهك رهوانهی رۆژئاوای كوردستان بكات بۆ لێكۆڵینهوه له راستی و بهدواداچوون لهو نهفیرعامهی لهلایهن تیرۆریستانی سەر بە ئەلقاعیدە دژبه خەڵكی مهدهنی بێتاوان راگهیهنداوه.
بارزانی لە نامەکەیدا ڕایدەگەیەنێت، \"ئەگەر ههواڵهكان راست بن، ئەوا هەرێمی كوردستان ئامادەیە بهرگری لە خەڵكی بێتاوانی كورد لە ڕۆژئاوا بكات.\"""
