شۆفێرێک لە رووباری سیروان خنکا

شۆفێرێک لە رووباری سیروان خنکا
١٣ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- پۆلیسی گەرمیان ھەواڵی خنکانی شۆفێرێکی لە رووباری سیروان لە شارۆچکەی کەلار راگەیاند.

حەسەن محەمەد وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند: گەنجێکی عەرەب لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ پاش ئەوەی بە ئۆتۆمبێی بارھەڵگر لە قوڵایی رووباری سیروان وەردەگەڕێ و بەو ھۆیەوە خنکاوە، پاشان لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمەکە لە رووبارەکە دەرھێندرا و رادەستی کەس وکاری کرایەوە. جێی ئاماژەپێدانە لەمساڵدا تا ئێستا ١٢ ھاووڵاتی لە ئاوی رووباری سیروان خنکاون.
Top