ھەریر..بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ ٤ کەس بوونە قوربانی

ھەریر..بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ ٤ کەس بوونە قوربانی
١٣ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- لە دەروازەی شارەدێی ھەریر لە ئاکامی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی ھاتووچۆ بە ھۆی تیژڕەوی و لە دەستدانی کۆنترۆل ئۆتۆمبێلیکی جۆری ھۆندا وەرگەڕا، لە ئەنجامدا سێ ھاووڵاتی گیانیان لەدەستدا کە دوو ئافرەت و پیاوێک بوون، ھاوولاتێەکی تریش بە سەختی بریندار بوو دەستبەجێ تەرمەکان لەشوێنی رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ھەریر کران، بریندارەکەش بەھۆی سەختی برینەکەی بۆ چارەسەکردن رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژھەلات کرا لە ھەولێر.
Top