یەکشەممە تەرمی شێرکۆ بێکەس دەگاتەوە هەرێمی کوردستان
عومەر شێخ موس ، كە یەكێكە لەدامەزرێنەرانی \""ی. ن. ك\"" و سیاسەتمەدارێکی دیاری كوردە بە (رووداو)ی راگەیاند \""دوای ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان و شردنی تەرمەکەی، کاژێرێک لەمەوبەر تەرمی مامۆستا شێرکۆ بێکەسمان رەوانەی فڕۆکەخانەی ئایرلەندی شاری ستۆکهۆڵم کرد و لەوێ رۆژێک لە ساردخانەی فڕۆکەخانە دەمێنێتەوە و رۆژی یەکشەممە دەگاتەوە هەولێر\"".
سەبارت بە رێکارەکانی دوای گەیشتنەوەی تەرمی مامۆستا شێرکۆ بێکس شێخ موس گوتی \"" دوای ئەوەی لەرێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ دەکرێت و ماوەی رۆژێک لە وەزارەتی رۆشنبیری دەمێنێتەوە و رۆژی دووشەم بە رێوەڕەسم دەبرێتەوە سلێمانی و بەخاک دەسپێردرێ\"".
شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس رۆژی یەک شەممە 4/8/2013 لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسێتی خۆی لەناو پارکی ئازادی شاری سلێمانیدا دەنێژرێت، هەرچەندە پێشتر لە شارەوانی سلێمانی رێگە بەوکارە نەدەدرا، بەڵام بەهۆی داواکاری خەڵکانێکی زۆر بۆ جێبەجێکردنی وەسێتەکەی بێکەس بڕیاردرا لەو شوێنە بنێژرێت.
رووداو"
