کۆمسیۆنی راگەیاندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بانگەوازێک بڵاودەکاتەوە
دەقی بانگەوازەکە:
بانگەوازێک لەکۆمسیۆنی راگەیاندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بۆ سەرجەم شارەزایانی بواری میدیاو رۆشنبیران و راگەیاندنکاران و رۆژنامەنووسانی کورد لەسەرجەم پارچەکانی کوردستان.
بەمەبەستی داڕشتنی راپۆرتێکی گشتگیر لەسەر دانانی ستراتیژیەتی نەتەوەیی بۆکاری راگەیاندن لەکوردستان، داوا لەبەڕێزتان دەکەین لەبارەی ئەرک و رۆل و پەیام و ئامانجی راگەیاندنی کوردی پێشنیازەکانتان لەماوەی نێوان 7/8 تا12/8، پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکەن.
پێشنیازەکان لەسەر ئەم ناونیشانەی خوارەوە پێشکەشی کۆمسیۆنی راگەیاندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەکرێت.
ragandn@gmail.com
009647501128493
www.facebook.com/KNCpress
