پەیامی حكومەت بۆ رۆژی شەهیدانی كلدان، سریان و ئاشوورییەوە

پەیامی حكومەت بۆ رۆژی شەهیدانی كلدان، سریان و ئاشوورییەوە
بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی كلدان، سریان و ئاشوورییەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاوخەمیی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانیانی كۆمەڵكوژیی سورەیا دووپاتكردەوە.

لە پەیامەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە كۆپییەكی بۆ (رووداو) نێردراوە هاتووە:\"هەشتا ساڵ لەمەوبەر كارەساتێكی گەورە لە دەڤەری سێمێل لەسەر دەستی رژێمی ئەوسای عێراق دژی مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام درا، كە تێیدا 6000 هاووڵاتیی بێتاوان بوونە قوربانی و 63 گوندیش وێران كران، بۆ ئەمەش رۆژی 7/8/1933 بووە رۆژی شەهیدی، كلدان، سریان، ئاشووری\"".

دەقی راگەیەنراوەكە:

پەیامی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی كلدان، سریان، ئاشوورییەوە

هەشتا ساڵ لەمەوبەر كارەساتێكی گەورە لە دەڤەری سێمێل لەسەر دەستی ڕژێمی ئەوسای عێراق دژی مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام درا، كە تێیدا 6000 هاووڵاتیی بێ تاوان بوونە قوربانی و 63 گوندیش وێران كران. بۆ ئەمەش ڕۆژی 7/8/1933 بووە ڕۆژی شەهیدی، كلدان، سریان، ئاشووری.

بێگومان ئەو تاوان و كوشتارگەیە هاوشێوەی تاوانەكانی دیكەی دژ بە گەلەكەمان هەرگیز لەیاد ناكرێت و لەم بۆنەیەدا هاوخەمیی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە و كۆمەڵكوژیی سوڕەیا دووپات دەكەینەوە و دڵنیایان دەكەین كە هەرێمی كوردستان بۆ سەرجەم ئایین و نەتەوەكان، هەمیشە جێگەی لێبوردەیی و پێكەوەژیان دەبێت.

ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان بووەتە پەناگەیەك بۆ ئارامی و پێكەوەژیان لە نێوان هەموو پێكهاتە نەتەوهیی‌ و ئایینییەكان و تەنانەت بۆ ئەوانەش كە لە ترسی تیرۆر؛ ناوچەكانی خۆیان جێدەهێڵن و ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن.

هیوادارین وڵاتەكەمان جارێكی دیكە ئەم كارەساتانە بەخۆیەوە نەبینێت و یادكردنەوەی ڕۆژی شەهیدانی، كلدان، سریان، ئاشووری ببێتە هاندەرێك بۆ برەودان بە ئاشتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان."
Top