سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان پیرۆز دەکات

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان پیرۆز دەکات
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزان , لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانانی کوردستان وعێراق و جیھان دەکات و لەبەشێکی پەیامەکەی دەڵێت لە خوای گەورە داواکارم رۆژو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی رەمەزانی لە ھەموو موسڵمانان وەرگرتبێ و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی و بەدیھێنانی زیاتری ئاوات و ئامانجەکانی گەلەکەمان و پتەوکردنی گیانی برایەتی و تەبایی و پێکەوە ژیان و یەکڕیزی نێوان گەلەکەمان.



ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی عێراق و جیھان بەگشتی و، موسڵمانانی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان بە تایبەتی دەکەم .

لە خوای گەورە داواکارم رۆژو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی رەمەزانی لە ھەموو موسڵمانان وەرگرتبێ و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی و بەدیھێنانی زیاتری ئاوات و ئامانجەکانی گەلەکەمان و پتەوکردنی گیانی برایەتی و تەبایی و پێکەوە ژیان و یەکڕیزی نێوان گەلەکەمان.

ھیوادارم جەژنی ئەمساڵ ببێتە سەرەتای کۆتاییھاتنی توندوتیژی و شەڕ و ناخۆشی لە ناوچەکە و تەواوی جیھاندا و ئاشتی و ئارامی بۆ ھەموو مرۆڤایەتی بێتەدی.

مسعود بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٩ی رەمەزانی ١٤٣٤ی کۆچی
٧ی ئابی ٢٠١٣ زایینی
Top