نێچيرڤان بارزانى، بۆ كه‌يسى \"هه‌ژده كچه‌كه\"" لیژنەی پێکهێنا "
بە مه‌به‌ستی به‌دواداچوون له كه‌يسى هه‌ژده كچه ئه‌نفالكراوه‌كه‌ى كه وا هاتووه له شاڵاوى ئه‌نفاله‌كاندا درابنه وڵاتى ميسر، سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ليژنه‌كه مه‌لا ياسين ڕه‌ئووف ڕه‌سوول؛ سه‌رپه‌رشتيارى نوێنه‌رايه‌تيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ميسر كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە، هه‌ريه‌ك له وه‌زيرانى داد و كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان و ڕێکخەری پەیوەندیەکانی پەرلەمان و حکوومەت ئاماده‌ى بوون، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م پرسه پرسێكى نيشتماييه و حكوومه‌ت به هه‌موو شێوه‌يه‌ك به‌دواداچوون بۆ ئه‌م كه‌يسه ده‌كات و هه‌موو كه‌ناڵه‌كانى خۆى بۆ گه‌يشتن به ڕاستيى مه‌سه‌له‌كه ده‌خاته گه‌ڕ، هه‌موو پێداويستييه‌كانيش بۆ گه‌ڕان به‌دواى ڕاستييه‌كاندا و به‌دواداچوونى كه‌يسه‌كه دابين ده‌كات؛ بۆ ئه‌وه‌ى ڕاستيى مه‌سه‌له‌كه ڕوون ببێته‌وه و بگه‌نه ئه‌نجامێكى ڕوون.
سه‌رۆكوه‌زيران هه‌روه‌ها داواى له ليژنه‌كه كرد ئه‌وپه‌ڕى توانايان بخه‌نه گه‌ڕ و هه‌موو ڕێكاره به‌رده‌سته‌كان بگرنه به‌ر و له ميسر و له عٌراق و له هه‌ر شوێنێك كه پێويست بێت به دواى مه‌سه‌له‌كه‌دا بچن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م كه‌يسه‌دا بگه‌نه ئه‌نجامێكى كۆتايى و به ڕاپۆرتێك ده‌ره‌نجامى گه‌ڕانيان به دواى ڕاستييه‌كان و به‌دواداچوون و ڕاسپارده‌كانيان پێشكه‌ش به سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوصمه‌نى وه‌زيران بكه‌ن.
ليژنه‌كه له نوێنه‌رێكى كه‌سوكارى هه‌ژده كچه‌كه و نوێنه‌رێكى ڕێكخراوه مه‌ده‌نيیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى و فه‌رمانبه‌رێكى ياسايى له وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان پێك هاتووه و له‌مڕۆوه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
دواى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ش له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا سه‌رۆكى ليژنه‌كه و ڕێكخه‌رى په‌يوه‌ندييه‌كانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، ڕايانگه‌ياند كه سەرۆکی حکوومەت زۆر به جیددی بەدواى ئه‌و كه‌يسه‌دا ده‌چێت و هەموو هەوڵێک دەدەرێت بۆ ئەوەی بەدوایدا بچین و بگه‌ينه ئه‌نجامێكى لێبڕاوانه.
