مەسرور بارزانی: جەژنی رەمەزان لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دڵسۆزەكان و كوردستانیانی هەر چوار پارچەی كوردستان و موسڵمانان بە گشتی و كوردستان بە تایبەت دەکات

مەسرور بارزانی: جەژنی رەمەزان لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دڵسۆزەكان و كوردستانیانی هەر چوار پارچەی كوردستان و موسڵمانان بە گشتی و كوردستان بە تایبەت  دەکات
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دڵسۆزەكان و كوردستانیانی هەر چوار پارچەی كوردستان و موسڵمانان بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی دەكەم و لە خوای گەورە داواكارم نوێژ و رۆژو و نزای هەموو لایەكمان قبوڵ بكات. لەم كاتەدا ناوچەكە بە قۆناغێكی گرنگدا تێدەپەرێت و گۆرانكاری گەورە دێنە پێشەوە، كورد و كوردستانیش لە هاوكێشەی گۆرانكارییەكاندا رۆڵ و پێگەی كاریگەریان هەیە، ئێستا كورد بووەتە كاراكتەری گۆرانكارییەكان و وا پێویست دەكات خاوەن گوتارێكی روون و یەكگرتووبین، رێگەی دروستیش ئەوەیە بۆچوونە جیاوازەكان لە بۆتەی نیشتمانەكەماندا كۆ بكەینەوە و دڵسۆزانە كار بكەین بۆ سەر خستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد. لێرەشەوە داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم دەستی هاوكاری زیاتر بۆ خوشك و براكانی رۆژئاوامان درێژ بكەن، تاكو كەمێك لە ئێش و ئازاریان كەمبكەینەوە و پشت بەخوا ئەوانیش لە ئایندەیەكی نزیكدا بە خێر و خۆشی دەگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. هیوادارم جەژنمان لە سایەی ئاسایش و ئارامییە جێگیرەكەی كوردستاندا بەسەر ببەین و ئەم بۆنە پیررۆزەش بكەینە هەوێنی پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵكردنی زیاتری نێوانمان.دووبارە جەژنی رەمەزانتان پیرۆز.


مەسرور بارزانی

٧/ ٨ /٢٠١٣
Top