کونسوڵی میسر ڕاسپێردرا سۆراخی کچە کوردەکان بکات
ئارام محەمە وەزیری شەھیدانی کوردستان گوتی: ئەو ھەواڵە مایەی نیگەرانی ئێمەیە لەگەڵ ئەوەی بەڵگەنامەیەک ھەیە کە ناوی ١٨ کچی ڕەوانەکراوی بۆ وڵاتی میسر تێدایە کە ساڵانێکە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئێمە ھێندەی سۆراخی ئەو ھەواڵە کراوە تێبینی کراوە ئەو بەڵگەنامەیە وەک پێویست نییە، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە سۆراخی ئەو ھەواڵە لە بەرامبەریشدا ئێمە چەندان وەفد و نوێنەرانمان ھەیە.
لەبارەی ھەنگاوی وەزارەتی شەھیدانیش بۆ ئەو باسە، وەزیری شەھیدان گوتی: ئێمە وێڕای ڕاسپاردنی کونسوڵی وڵاتی میسر بۆ سۆراخی ئەو باسە، ئێمە لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی پەیوەندی بە دەرھێنەری ئەو درامایەوە بکەین یان داوەتی بکەین بۆ کوردستان یان ئێمە وەفدێک بنێریین بۆ سۆراخی بەڵگەی بەردەستی نووسینی ئەو سیناریۆیە.
