هاتوچۆی سلێمانی ئۆتۆمبێلە دەستبەسەرداگرتووەکان رادهستی خاوەنەکانیان دهكاتهوه
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی نەقیب مەریوان محەمەد، بەئاژانسی ههواڵی پەیامنێری راگەیاند:\" بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بڕیارمانداوە هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی سەرپێچیەوە دەستی بەسەرداگیراوه بدرێتەوە بەخاوەنەکانیان.\""
نەقیب مەریوان گووتیشی:\""ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی موڵکی گشتیەوە دەستی بەسەرداگیراون بڕیارەکە نایان گرێتەوە.\""
داواشی لە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان کرد سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بکەن و مامەڵەی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن.\""
"
