هاووڵاتیانی ئاكرێ و دەورووبەری بە دەست كەمبوونی ئاوه‌وه دەناڵێنن
نەسرەت حەمید هاووڵاتیێكی كەلاتە كە چەند كیلۆمەترێك لە ئاكرێوه دوورە، دەڵێت، بە داخەوە شاری ئاكرێ چەند ژمارەی دانیشتووانه‌که‌ی زیاتر ده‌بێت ساڵ بۆ ساڵ که‌مئاوتر دەبێت، ئەوەیش كێشەیێكی زۆری بۆمان ناوه‌ته‌وه كە هه‌ندێك جار بۆ ماوەی یەك هەفتە بێ ئاو دەکه‌وین، ناچار بین بە تانكەر ئاو ده‌كڕین؛ داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین خەمێك لە كێشەی كەمیی ئاو لە ئاكرێ و دەورووبەره‌که‌ی بخۆن و ئەو كێشەیەمان بۆ چارەسەر بكەن.
پەروەر كامەرانیش هه‌ر خه‌ڵکی ئاكرێیە؛ ده‌ڵێت: ئەوە چەندین ساڵە پڕۆژەی ئاوی قەندیل بۆ ئاكرێ و دەورووبەری دەرچووە، بەڵام دوای زیاتر لە دوو ساڵ ئەمساڵ پڕۆژەكە كەوتووتە قۆناغی جێبەجێكردن، ئەگەر بێت ئەو پڕۆژە تەواو بێت كێشەی كەمیی ئاو نامێنێت، بەڵام ئێستا هه‌ندێك گەڕەك و گوندی ئاكرێ بە هۆی كەمبوونی ئاوه‌وه لە قەیراندانە و هه‌ندێك جار بە 4 ڕۆژ ئاو نییە، که ئاویش دێت بە مزەخە ده‌شی بیخه‌یته سه‌ر بان. ناچار هەفتانە جارێك تا دووجار تانكەری ئاو بە 20 هەزار دینار دەكڕم، ئەگەر نا لە چاوەڕوانیی ئاوی پڕۆژە ئاوه‌که‌ی ئاكرێدا بین دەخنكێین.
