پەرلەمانتارێکی کورد دوو داوا ئاراستەی پەرلەمانی عێراق و سەفارەتی میسر دەکات بۆ چارەنووسی کچە کوردە ئەنفالکراوەکانی میسر

پەرلەمانتارێکی کورد دوو داوا ئاراستەی پەرلەمانی عێراق و سەفارەتی میسر دەکات بۆ چارەنووسی کچە کوردە ئەنفالکراوەکانی میسر
لەبارەی چارەنووسی کچە کوردە ئەنفالکراوەکان لە میسر، ئافرەتێکی پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای جەژنی رەمەزان، دوو داوا ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و سەفارەتی میسر لە عێراق دەکات.

ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق \"ئەشواق جاف\"" بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: \""بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئەو 18کچە کوردە ئەنفالکراوەی باس دەکرێ‌ لە وڵاتی میسرن، دوای تەواوبوونی پشووی جەژنی رەمەزان لە رێی لیژنەی مافی مرۆڤەوە دوو داوا ئاراستە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق و سەفارەتی میسر دەکەم.

لە ئەڵقەی 5ی زنجیرە درامای \""نیران صدیقە\""دا کە کەناڵی ئاسمانیی mbc پەخشی دەکات لە سەرەتای مانگی رەمەزانی ئەمساڵەوە باس لەچەند کچە کوردێک دەکات لە یانە شەوانەکانی میسردا. ئەشواق جاف کە هاوکات ئەندامی هاوپەیمانی فراکسیۆنە کوردستانیەکانە، گوتی: \""پێویستە چارەنووسی ئەو کچە کوردانە روون بکرێتەوە، ئەگەر فیعلەن راستە فرۆوشراون بە میسر یا نێردراون بۆ میسر لەلایەن حکومەتی عێراقی، ئەوکات ئەوه دەبێ‌ چارەنووسیان دیاریبکرێن و بدۆزرێنەوە و بشهێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و قەرەبووش بکرێنەوە.\""

هەرچەندە ماوەیەکی زۆرە باس و خواس لەبارەی ئەو کچە کوردانەوە دەکرێ‌ لە وڵاتی میسر، ئەگەر دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئەو بابەتە دوورە لە راستییەوە ئەوا پێویستە سیناریست و کەناڵی پەخشکەری دراماکە رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە چونکە تەشهیریان بە سومعەی کورد و ئافرەتانی کورد کردووە."
Top