سەبارەت بەژمارەیەک کچی ئەنفالکراو وەزارەتی شەھیدان نامەیەک ئاراستەی کونسوڵخانەی میسردەکات

سەبارەت بەژمارەیەک کچی ئەنفالکراو وەزارەتی شەھیدان نامەیەک ئاراستەی کونسوڵخانەی میسردەکات
بۆ سۆراخکردنی چارەنووسی ئەو کچانەی لە چوار چێوەی پرۆسەی ئەنفالی کوردستان بە میسر فرۆشران، ئێستاکە وەزارەتی شەھیدان دەیەوێت نامەیەک ئاراستەی کونسوڵخانەی میسر لە ھەولێر دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدانی ھەرێمی کوردستان فوئاد عوسمان, ئەو ھەواڵەی پشتڕاستکردەوە, رایگەیاند, کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە کەناڵی MBC درامایەک نیشاندراوەو لە ئەڵقەی پێنجەمی ئەو درامایە لە شوێنێکدا باسی چەند کچێکی کورد دەکات, فرۆشراون، بۆیەش وەزارەتی شەھیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی کوردستان داوا لە میسر دەکات بە ووردی لەو بابەتە بکۆڵێتەوە.
Top