بڕیارە ئەمشەو 600 ئەندامەکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دابەش بکرێن
غەفور مەخموری، ئەندامی کۆبوونەوەی ئامادەکاریی بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە لێدوانێکدا بۆ(رووداو) روونیکردەوە \" ئەمشەو کاتژمێر 9:00 کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئامادەکاریی بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ئەنجام دەدرێت\"".
مەخموری سەبارەت بە کۆبوونەکە گوتی\"" شێوازی کارکردنی ئەو 8 کۆمسیۆنە دیاریدەکرێت کە بڕیاری پێکهێنانیان دراوە، ئەویش بەجۆرێکە کە دوای کۆنگرە هەندێک کۆمسیۆن دەمێننەوە بۆ بەدواداچوونی ئەو راسپاردانەی لە کۆنگرە دەردەچن\"".
گوتیشی\"" کۆمسیۆنە پێکهێنراوەکان بریتین لە: سیاسی، راگەیاندن، پرەنسیپە هاوبەشەکان، ئابووری، مۆدێلی کۆنگرە ،کەلتوور و زمان و هونەرو رۆشنبیری، کۆمەڵگەی ئازاد، ژینگەناسی.
ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەودا گفتوگۆ لەسەر ئەو 600 ئەندامەش دەکرێ کە بڕإیارە بچنە کۆنگرەو شێوازی دابەشکردنیان بەسەر تەواوی کوردستاندا تاووتوێ دەکرێت."
