بەهۆی هەڕەشەی تیرۆریستان؛ باڵیوزخانەی ئەمەریكا له قاهیرە داخرا

بەهۆی هەڕەشەی تیرۆریستان؛ باڵیوزخانەی ئەمەریكا له قاهیرە داخرا
4ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- بەرپرسێكی ئەمریكی بێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشكرا بكات بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاندووە لەچوارچێوەی هۆشدارییەكی هەواڵگریدا، 21 باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەی وڵاتەكەیان تاكو كۆتایی ئەم مانگە دادەخەن كە زۆربەیان ئەو باڵیۆزخانانەن كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئیسلامین، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمرۆ باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە قاهیرە داخرا، سەرچاوەیەكی ئەمنیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش رایگەیاندووە داخستنی ئەو ژمارەیە لە باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكانیان هۆكارەكەی هەڕەشەی ئەنجامدانی چەند كردەیەكی تیرۆریستی قاعیدەیە دژی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا. جێی باسە لەچەند رۆژی رابردودا كۆشكی سپی داخستنی چەند باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەیەكی وڵاتەكەی لە چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئیسلامی راگەیاند و هۆشداریشی دایە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لەو چەند وڵاتە كە خۆیان بپارێزن یان بگەرێنەوە وڵاتەكەیان.
Top