دادگای توركیا داوای پارێزەرانی ئۆجەلانى رەتكردەوە
لەمبارەیەوە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی رایگەیاندووە كە لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە یاساییەكانی توركیادا، پارێزەرانی ئۆجەلانیش بە مەبەستی سوودەمەند بوونی ئۆجەلان لەم گۆڕانكارییانە داواكارییەكیان پێشكەشی دادگای باڵای سزای گرانی ژمارە 11ی ئەنقەرە كرد.
پارێزەرەكانی ئۆجەلان داوایان لە دادگای ناوبراو كردووە كە یا دووبارە ئۆجەلان دادگایی بكاتەوە یا جێبەجێ كردنی سزای زیندان لە سەر ناوبراو رابگرێت، بەڵام دادگای باڵای سزای گرانی ژمارە 11 ئەم داواكارییەی رەد كردووەتەوە.
