بە ئامادە بوونی سەرۆک بارزانی ، دووەم رۆژی پرسەی فەلەکەدین کاکەیی بەرێوەچوو

بە ئامادە بوونی سەرۆک بارزانی ، دووەم رۆژی پرسەی فەلەکەدین کاکەیی بەرێوەچوو
3ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- بە ئامادەبوونی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی عێراقی و كوردستانی دوومین رۆژی پرسەی نووسەر و روناکبیر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گولان و تێکۆشەرە بێ ناونیشانەکەی کوردستان فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی لەشاری هەولێر بەرێوەچوو.

لە پرسەی ئەم تێکۆشەر و بیرمەندە گەورەی کورد، لەتەک بەشداری لایەنە بەرپرسەکان بە هەزارەها کەسایەتی و هاووڵاتی و دۆستانی خوالێخۆشبێت لە کاتی ناشتن و هەروەها پرسەکەی لە هەولێر و هەلەبجە و سۆران و سەجەم ناوچەکانی دیکە بەشداریان کرد.

فەلەکەدین کاکەیی یەکێک بوو لە رۆشنبیرە شۆڕشگێرو ماندوو نەناسەکانی کوردستان، نمونەیەکی بەرزی خۆراگری و دووربینی و هیوابەخشین بوو، ئەو هەموو ژیانی خۆی پێشکەشی ئازادی کوردستان و نووسین و هەڵوێستی مەردانە لە پێناو پێشخستنی فکر و کەلچەر و باری کۆمەڵایەتی کوردستان کرد
Top