کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان گرفتی لەگەڵ یاسای ھەلبژاردنەکانی ھەرێم ھەیە
مقداد شەریفی بەرێوەبەری کارگێڕی ھەڵبژاردنەکانی عیراق ڕوونی کردەوە ماددەی ٨ی یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان گرفتی بۆ دروستکردوون چونکە بەپێی ئەو یاسایە، ھەر لایەنێکی سیاسی بەشدار بوو نوێنەری لە ناوەندەکانی دەنگدان دەبێت و ئەو نوێنەرە دەسەڵاتی تانەدانی لە ئەنجامی ھەڵبژاردن و شێوازی بەرێوەچوونی پرۆسەکە ھەیە کە ئەوەش لەگەڵ بنەماکانی کاری کۆمیسیۆن ناگونجێت.
شەریفی گوتی: ئێستاکە ٣٢ کیانی سیاسی تۆمارکراون بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن ئەگەر ٣٢ نوێنەری ئەو کیانە سیاسیانە ئامادەی بنکەکانی دەنگدان بن ئەوا کۆمیسیۆن دەسەڵاتی نییە ھەموو ئەو فەرمانبەرانە لە ناوەندەکانی دەنگدان دابنێت.
ھەروەھا گوتی: بەھۆی ئەوەی کە ئەو نوێنەرانەی لایەنە سیاسییەکان لە بەژەوەندی لایەنی خۆیان قسە دەکەن بۆیە ئێمە تانەو بڕیاردان لەسەر کاری ھەڵبژاردن لەو ناوەندانەمان قبوڵ نییە چونکە بەو شێوەیە بێ لایەنی کۆمیسیۆن دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
