1ی ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- تا ئێستاش بەئامانجکردنی کوردانی ناحیەی سەعدیە بەردەوامە و بەوھۆیەوە رۆژانە شەش خێزانی کورد لەسەعدیە بار دەکەن و زێدی باوباپیرانیان جێ دەھێڵن، کوردانی دانیشتوی ناحیەی سەعدیە بەهۆی خراپی رەوشی ئەمنی و بە ئامانجکردنی ئەوان لەلایەن تیرۆریستانەوە رۆژانە نزیکەی 6ماڵە کورد لەو ناوچەیە زێدی خۆیان بەجیدێلن ، سەرچاوەیەکی پۆلیس لە ناحیەی سەعدیە بە ماڵپەری ئوری راگەیاند: لەماوەی جەند مانگی رابردوودا بەپێ ئامارەکانی بەردەستیان نزیکەی 350 خێزانی کورد ئەو شارۆچکەیەی جێهێشتوە، ئێستاش ئەو کۆچکردنە درێژەی هەیە، و\\سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی خستەروو کە خێزانە کوردەکانی لە سەعددیە هەست بە ئارامی ناکەن و روو لە ناوچەکەنی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی لە مەترسی کرداری تیرۆریستی دووربکەونەوە.