ئۆجەلان: ئەگەر یاسای پێویست دەربكرێت گریلاكان دەگەرێنەوە بۆ توركیا
سەبارەت بە پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە بۆ دەرەوەی سنوورەكانی توركیا و ئەو دەنگۆیانەی كە گوایا لە 15ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئەو گریلایانەی پەكەكە كە لە توركیا كێشاونەتەوە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ توركیا، ماڵپەڕی ئینتێرنێت خەبەری توركی لە سەر زای هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆكی پەكەكە عەبدوڵلا ئۆجەلان لە كاتی چاوپێكەوتنی خۆی لەگەڵ وەفدی هەشتەمی بەدەپەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر حكوومەتی توركیا هەنگاو بنێت ئەوا كێشەكان ئاسانتر چارەسەر دەكرن.
ئۆجەلان هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر دەوڵەتی توركیا ئەمرۆش بتوانێت یاسای گونجاو دەربخات ئەوا هەر ئەمرۆ گریلاكانی پەكەكە دەتوانن بەبێ چەك بگەڕینەوە بۆ توركیا.
