یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بروسکەی سەرەخۆشی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بروسکەی سەرەخۆشی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
بۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێز
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەو نووسەرو خەباتگێڕی دێرین هەڤاڵ (فەلەكەدین كاكەیی)مان پێشگەیشت، خەمبارو دڵگران بووین، چونكە كۆچكردوو وەكچۆن تەمەنێكی پڕسەروەری لەخەباتی رزگاریخوازانەی گەلەكەماندا بەختكردووە، هاوكات رووناكبیرو نووسەرێكی بەهرەمەندی بەتوانای وابووە كە هەمیشە قەڵەمەكەی بۆمافی رەوای گەلەكەمان لەكاردابووە.

لەخوای گەورە داواكارین سەبووری هەموو لایەك بدات و رۆحی هەڤاڵ فەلەكەدین-یش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

مەكتەبی سیاسی

31/7/2013
Top