مەسرور بارزانی بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی خوای لێخۆشبێت رووناکبیری کورد (فەلەکەدین کاکەیی) کرد

مەسرور بارزانی بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی خوای لێخۆشبێت رووناکبیری کورد (فەلەکەدین کاکەیی) کرد
بەداخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و رۆشنبیری خەباتكار مامۆستا (فەلەكەدین
كاكەیی)م پێگەیشت.
بەم بۆنە غەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە بەڕێزەكەیان و دۆست و هەڤاڵانی و سەرجەم گەلی كوردستان دەكەم، ئەم كۆچە ناوادەیەی مامۆستا فەلەكەدین لە ناخەوە هەژاندمی و هەمووانی بە لە دەستدانی خەباتكارێكی بە ئەزموونیش غەمناك كرد، چونكە مامۆستا فەلەكەدین كەسایەتیەكی كوردستانی بوو، بە هزر و قەڵەمێكی نیشتمانیەوە لە پێناو سەركەوتنی خەباتی گەلی كوردستاندا تا دوا هەناسەی وچانی نەدا، مامۆستا بە هەست و بیرە مرۆڤدۆستیەكەیەوە هەمیشە لە هەوڵی قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئاینی و سیاسیانەی خەڵكی كوردستان و تەنانەت گەلانی ناوچەكەدا بوو.
فەلەكەدین كاكەیی خەباتكار و سیاسیەكی بە ئەزموون و، مرۆڤێكی هێمن و لێبوردە و رۆشنبیر و نوسەرێكی كەم وێنە بوو، دوای مەرگە ناوادەكەشی پاشخانێكی گەورەی فەرهەنگیی و كولتوری بۆ ئێمەمانان و نەوەكانی داهاتوو بەجێهێشت و لە دنیای رۆشنبیری كوردیدا هەمیشە فەلەكەدین كاكەیی وەك ناوێكی پرشنگدار دەمێنێتەوە.
لە خوای گەورە داواكارم رەحمەتی بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

اناللە وانا الیە راجعون

مەسرور بارزانی
31-7-2013
Top