سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیری ناسراوی كورد فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌یامێكی هاوخه‌می راگه‌یاند
ئەو پیاوە هەڵکەوتووەی گەلەکەمان، بە درێژایی تەمەنی خۆی لە پێناو نەتەوەکەیدا لە خەبات و تێکۆشان‌دا بوو، ڕۆڵی گەورەی ئەو لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، وەک پێشمەرگە و سیاسەتمەدار و وەک ڕۆشنبیر و میدیاکار لە لاپەڕە زێڕینەکانی مێژووی گەلەکەماندا تۆمار دەکرێت. لەو ڕۆژانەدا کە بە ئاگر و ئاسن هەوڵی بێدەنگکردنی کورد دەدرا، جێ پەنجەی فەلەکەدین کاکەیی لە ڕۆژنامەکانی (التاخی) و (خەبات)دا بۆ گەیاندنی پەیامی کورد، زۆر دیار و بەرچاو بوو.
کاک فەلەکەدین وەک ڕۆڵەیەکی هەڵکەوتووی برایانی کاکەیی، لە شۆڕشی گوڵانیشدا بەشدارییەکی چالاک و کاریگەری هەبوو. دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەشمان، کاک فەلەکەدین وەک ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمان و دواتر وەک وەزیری ڕۆشنبیری و وەک سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرێكی گەورە خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەکەی کردووە. بە درێژایی ساڵانی ڕابردوویش ڕاوێژکارێکی متمانە پێکراوی ئێمە بوو و بەشدارییەکی گرینگی لە دروستکردنی بڕیاری سیاسی لە کوردستان هەبووە.
لە دەستدانی ئەو ڕۆشنبیر و تێکۆشەرە ناودارەی گەلەکەمان، خەسارەتێکی گەورەیە. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له خۆم و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی ئه‌م ڕۆشنبیر و تێكۆشه‌ره گه‌وره‌یه ده‌كه‌م و له خوای گه‌وره داواكارم سه‌بووریی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات .
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
٣١/٧/٢٠١٣
