داود ئۆغلو دیارییەك پێشكەشی نێچیرڤان بارزانی دەكات

 داود ئۆغلو دیارییەك پێشكەشی نێچیرڤان بارزانی دەكات
ئەحمەد داود ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا دیوانێكی شیعری پێشكەش بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 30ی تەممووزی 2013، نێچیرڤان بارزانی لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەحمەد داود ئۆغلو كۆبووەوە.

بەگوێرەی میدیای توركیا، دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی توركیا زانیویەتی كە نێچیرڤان بارزانی حەز بە شیعرەكانی مەولانا دەكات، نێچیرڤان بارزانی بۆ ئاهەنگی شەوی عەروز، كە هەموو ساڵێك لە مانگی دوازدە لە شاری قۆنیای توركیا وەك یادكرنەوەی مەولانا سازدەكرێت بانگهێشت كردووە و هەروەها كۆپییەكی ئۆرجینالی لە دیوانی مەولانا بە ناوی \"مەسنەوی\"" پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كردووە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە سەردانێكی فەرمیدا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا‌و ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 30ی تەممووزی 2013، لە لایەن ئەحمەد داود ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیاوە پێشوازی لێ كرا‌و لە دیدارێكدا بارودۆخی سووریاو عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا باسكران. هەروەها باسیان لە ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كرد.

بەپێی راگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەممووز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆدەبێتەوە و دەربارەی چەندین تەوەری جێی بایەخی هەردوولا و پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا، گفتوگۆ دەكەن.











رووداو"
Top