پەرلەمانی عیراق كەیسی جینۆسیدی بارزانییەكانی پەسەند نەكردووە
لە 3/5/2011 دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق لە دواین كۆبووەنەوەی خۆیدا لە بەرامبەر پرۆسەی كۆمەڵكوژی بارزانییەكان كەیسەكەی بە جینۆساید ناساند و دواتر بەپێی بڕیاری دادگا حكومەتی عیراقی ناچار بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان كرا ، بەڵام بەهۆی ئەوەی پەرلەمانی عیراقی ئەو بڕیارەی دادگای پەسەند نەكردووە، بۆیە پرۆسەی قەرەبووكردنەوە بەرێوە نەچووە.
د. ڕەوەز مەهدی خۆشناو، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: دوای دەرچوونی بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی كەیسی بارزانییەكان تاوەكو ئێستاكە ئەوان وەك لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە هەوڵی كۆكردنەوەی دەنگی پێویستی ئەندامانی پەرەلەمانی عیراقیدان.
د. ڕەوەز گوتی: ئەو كەیسە پێویستی بە 164 دەنگ هەیە بۆ پەسەندكرانی، هەروەها هەڵمەتی كۆكردنەوەی ئیمزامان دەستپێكردووە بەڵام بەهۆی دیداری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی لەگەڵ لیستەكانی ناو پەرلەمانی عیراقی بۆیە تاوەكو ئێستاكە ئێمە دەنگی پێویستمان بۆ ئەو كەیسە كۆنەكردۆتەوە.
