31ی تهمموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- قۆناغی دووەمی خەندەقی ئەمنی شاری کەرکووک كە خۆی لە دانانی سیستمی چاودێری كامێرا و دانانی تاوەرەكان و راكێشانی رێگای خزمەتگواری بۆ خەندەقەکە دەگرێتەوە کەوتە بواری جێبەجیکردنەوە. لیژنەی ئەمنی پاریزگای كەركووك لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریدا كار بكرێت بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە کە ماوەیەکە لە کارکردن وەستا بوو . وەک ماڵپەری ئەین بڵاویکردۆتەوە لە کۆبوونەوەیەکدا لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەڵوەستەی لەسەر تەواوكردنی قۆناغەكانی خەندەقی دەوروبەری شاری كەركووك كردووە و بڕیاردراوە کە قۆناغی دووەمی ئەو پرۆژژەیە دەستپیبکات ، وەک خراوەتەروو قۆناغی دووەم خۆی لەدانانی تاوەری چاودێریی و راكێشانی رێگای خزمەتگوزاری بۆ خەندەقەكە دەبینێتەوە، واش چاوەڕوان دەكرێت سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو پڕۆژەیە بۆ كەركوك تەواو بكرێت، پێشتریش نوری مالیکی سەرۆک وەیرانی عێراق داوای کردبوو هەڵکەندنی ئەو خەندەقە رابگیرت تا خوێندنەوەی تەواوی بۆ دەکرێت. پڕۆژەی خەندەقی ئەمنی كەركووك وەک پارێزگاری کەرکووک رایگەیاندبوو ئامانج لێ کەمکردنەوەی کردەوە و تەقینەوەکانی شارەكەیە کە بەهۆیەوە سەدان کەس بوونەتە قوربانی .