گوتەبێژی فەرمی حكومەت سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمراڵی رەتدەكاتەوە

گوتەبێژی فەرمی حكومەت سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمراڵی رەتدەكاتەوە
31ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەندیخانەی ئیمراڵی و دیداری لە گەڵ عەبدوللا ئۆجەلان رەتكردەوە.
دزەیی دوپاتیكردەوە ئەو هەواڵانەی باس لەو سەردانە دەكەن لە راستیەوە دوورن و هیچ بنەمایەكیان نیە .

ئاماژەی بەوەشدا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆببێتەوە بۆ باسكردنی چەند كەیسێكی گرنگی پەیوەست بە بارودۆخی ناوچەكە بەتایبەتی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوولا و بارودۆخی سوریا بە تایبەتی.
Top