سەرۆكی ھەرێمی كوردستان جەژنی چلەی هاوینی خوشك و برایانی كوردی ئێزدی پیرۆز دەكات

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان جەژنی چلەی هاوینی خوشك و برایانی كوردی ئێزدی پیرۆز دەكات
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوینی خوشك و برایانی كوردی ئێزدییەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئێزدییانی كوردستان و جیهان دەكەم .

هیوادارم هەموو ساڵێ‌ بە خۆشی و كامەرانی لە سایەی ئازادی و پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی كوردستاندا ئەم جەژنەیان بۆ بگەڕێتەوە. ئەرکی هەموو لایەکە کار بۆ ئەوە بکەین لە سایەی ئازادی و دیموکراسییدا ئازارەکانی ڕابردووی هەموو پێکهاتەکان ساڕێژ بکەین و لە عێراقی فیدراڵ و دیموكراتدا هەموو لایەک بە مافە ڕەواکانیان شاد ببنەوە.

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
30/7/2013
Top