ھاووڵاتیەکی کوردی شەبەک لە موسڵ تیرۆر کرا

ھاووڵاتیەکی کوردی شەبەک لە موسڵ تیرۆر کرا
31ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆکی دەستەی راوێژکاری شەبەکان لە مووسل لە لێدوانێکدا بۆ خەبات رایگەیاند: لە رۆژھەلاتی موسڵ ھاووڵاتیەکی کوردی شەبەک لەکارتی کارکردنیدا ھاتە تیرۆر کردن.

مەلا سالم جومعە شەبەکی راشیگەیاند: کەئەم ھاووڵاتییە ناوی موحسین نەواس و دانیشتووی دەڤەری کۆکجەلی بووە لە پیشەسازی رۆژھەلات لە موسڵ لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو ھاتە تیرۆر کردن.

گوتیشی: ئەو لە کاتی کارکردنیدا بووە لەو کاتەی ھاتۆتە تیرۆر کردن و ھۆکاری تیرۆرکردنەکەشی بە ھۆی کوردبوونی بوووە، دوای رووداوەکەش چەکدارەکان بۆ شوێنێکی نا دیار ھەڵاتوون.
Top