دەڤەری راپەڕین.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی بەسەر ٢٢٠ منداڵی ئازیزدا دابەشکرد
سۆران خەڵەف بەرپرسی لقی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئازیزان کە یەکێکە لەپڕۆژە گرنگەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بۆ ھاوکاریکردنی منداڵانی بێباوکە لەسەرتاسەری کوردستاندا، بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە ھاوکاریمان بەسەر ٢٢٠ منداڵی ئازیزی سنووری ھەردوو قەزای رانیەو پشدەردا دابەشکرد کە وەکو مووچە بۆمان بڕیونەتەوە.
