١٤ھەزار فۆرمی چاودێری ھەڵبژاردن پڕکراونەتەوە
ھەندرێن محەمەد سەرۆکی نووسینگەی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق گوتی: سنووری پارێزگای ھەولێر نزیکەی ١٧ ھەزار چاودێری پێویستە، و تائێستاکە ١٤ ھەزار فۆڕم پڕکراونەتەوە.
ھەندرێن ڕوونی کردەوە کە ئەو فۆڕمانەی پڕکراونەتەوە دوای ئامادەکاری دەخرێنە بەر لێکۆڵینەوەو پاشانیش ناوی ئەو چاودێرانەی ھەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێن.
شایەنی باسە لە ٢٢ی ئەم مانگە تا ٥ی مانگی داھاتوو وادەی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی چاودێرانی ھەڵبژااردنەکانی ھەرێمی کوردستانە کە بەپێی وتەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان ٤٠ ھەزار چاودێرییان پێویستە.
