شاندێكی BBC و چەند ئەندازیارێكی بواری نەوت لە بەریتانیاوە دێنە كوردستان
یەكێك لە شاندەكان تۆڕی ڕاگەیاندنی BBC بەریتانی بوو كە ماوەیەكی زۆرە كار دەكەن بۆ كردنەوەی پەیمانگایەكی ڕاگەیاندنی بەریتانی لەسەر شێواز و سیستەمی وڵاتی بەریتانیا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەك رێگەپێدراو بێت لەلایەن تۆری راگەیاندنی BBC، هەروەها كاركردن بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی دۆكۆمێنتی لەسەر هەرێمی كوردستان و بوارەكانی ئاسایش و ئابوری و ئازادی و دیموكراتی ڕۆژنامەگەری ئەو هەرێمە، لە دیدارێكدا لەگەڵ فەلاح حەسەن باسیان لە وەردەكاری كردنەوەی ئەو پەیمانگایەو هەنگاوەكانی دامەزراندنی كرد.
شاندەكەی دیكەشیان پێكهاتبوو لە پۆلێك ئەندازیاری لاو لە بواری نەوت و دەرچووی ئەم بوارە بە پلەی یەكەم لەسەر ئاستی چەندین زانكۆی وڵاتی بەریتانیا، بۆ ئەم مەبەستە نوێنەری دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پشتگیری تەواوی خۆی نیشاندا و هیوایان خواست كە هەرێمی كوردستان یاخود بوارەكانی نەوت و سامانی سروشتی لە هەرێمی كوردستان سودیان لێ وەربگرن.
