سهرۆكایهتی ههرێم: بۆ دانانی سنورێك بۆ ئهم رهوشه نالهبارهی عێراق، هەرێمی کوردستان بۆ هەموو هاوکارییەک ئامادهیه
لهو بهیاننامهیهدا هاتووه: ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو كردە تیرۆریستیانە دەكەین، سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە خوێناوییانە دەکەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ بریندارانی ئەو زنجیرە تەقینەوەیە دەخوازین، داوایش دەكەین بەزووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەوەنانە ڕادەستی یاسا بكرێن.
ئاماژهی بهوهشدا كه بەرزبوونەوەی ڕێژەی كردەی تیرۆریستی و ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی ئەمنی، بەتایبەتیی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، ئاماژەیەكی مەترسیدارە و بەڵگەی ئەوەیە کە تیرۆریستان ڕێز لە هیچ دین و بەهایەک ناگرن. ئێمە دڵگرانین لەوەی ڕەوشی ئەمنیی وڵات بەو شێوەیە کەوتۆتە بەر هەڕەشە، بەتایبەتییش کە ئەوکردەوە تیرۆریستییانەی ئەمڕۆ ئاماژەی پیلانێکی مەترسیداریان تێدایە بۆ بەئامانجگرتنی هاووڵاتیان و بڵاوکردنەوە ترس و نائارامی لە وڵاتدا.
له بهشێكی دیكهدا، دهڵێت، داواکارین حکوومەتی فیدراڵ و هەموو لایەنە سیاسییەکان پێداچوونەوەیەکی جیددی بۆ ئەم ڕەوشە بکەن و هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ هەموو هاوکارییەک، تا لەمە زیاتر ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتیان نەکەوێتە بەر هەڕەشەی تیرۆریستان و سنوورێک بۆ ئەم ڕەوشە نالەبارە دابندرێت.
