بۆردى به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى ئاو و فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داده‌مه‌زرێن
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه یاساى (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى ئاو له هه‌رێمى كوردستان) گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا. به پێى ئه‌م پڕۆژه یاسایه ده‌بێ ئاواى خاوێن بۆ پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانى مرۆڤ و كه‌رته‌كانى په‌ره‌سه‌ندن وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازى بۆ ئێستا و دواڕۆژ دابین بكرێت. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانى ئاو له به‌فیڕۆدان و پیسبوون و خراب به‌كارهێنان بپارێزرێن و قه‌باره‌ى گلدانه‌وه‌ى ئاو زیاد بكرێت و باش به‌كار بهێنرێت و ده‌زگاكانى چاك بكرێنه‌وه.
هه‌ر به پێى ئه‌م پرۆژه یاسایه ده‌بێ به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه‌كانى ئاو ڕێك بخرێته‌وه و به‌كارهێنه‌رانى ئاو له هه‌موو قۆناغه‌كاندا بۆ په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنان هاوبه‌ش بكرێن و ئاو به پێى ستاندارده كارپێكراوه‌كان بپارێزرێت. په‌ره‌پێدانى ته‌واویش له سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێمدا بكرێت و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى سروشتى و دروستكراو و كانیاو و ڕووباره‌كان به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بپارێزرێن و به‌نداوى تازه دروست بكرێن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لافاو و وشكه‌ساڵى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى كشتوكاڵ و ئاودێرى ڕوونى كرده‌وه كه بۆ گلدانه‌وه و پاراستنى ئاوى باران و لافاوه‌كان؛ تا ئێستا (86) پۆنگ (واته به‌نداوى بچووك) له هه‌رێمى كوردستان دروست كراوه و ده‌یانى دیكه‌ش دروست ده‌كرێن. دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ى وه‌زیران و خستنه‌ڕووى چه‌ندین تێبینى، بڕیار درا به له‌به‌رچاوگرتنى تێبینییه‌كان؛ پێداچوونه‌وه بۆ پڕۆژه یاساكه بكرێت و بۆردێك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى ئاو كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامیه‌تیى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان بێت، دروست بكرێت.
دواى ئه‌وه پڕۆژه یاساى (پاراستنى مافه‌كانى منداڵ له هه‌رێمى كوردستان) په‌سه‌ند كرا، ئامانجى ئه‌م پڕۆژه یاسایه ئه‌وه‌یه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه په‌ره به ڕه‌وشى منداڵان له هه‌رێمى كوردستان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هانده‌رێك بۆ منداڵ تاكو شانازى به ناسنامه‌ى نیشتمانیى خۆیه‌وه بكات و وابه‌سته‌ى بێت. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تى خوێندن بۆ هه‌موو منداڵان له قۆناغه‌كانى خوێندنى به‌ر له زانكۆ دابین بكرێت و گه‌ره‌نتیى ئه‌وه بكرێت كه منداڵان ئازادانه و به‌رپرسانه له كۆمه‌ڵگایه‌كى هاوكاردا كه له‌سه‌ر هۆشیارى به ماف و ئه‌ركه‌كان بنیات نراوه، بژیت و هه‌موو مافه‌كانى بپارێزرێن.
هه‌ر به پێى ئه‌م پڕۆژه یاسایه، ده‌بێ كۆمه‌ڵگا به فراوانترین شێوه و به به‌كارهێنانى ته‌واوى شێوازه گونجاوه‌كان، ده‌رباره‌ى مافه‌كانى منداڵان هۆشیار بكرێته‌وه و مندڵان به پێى ته‌مه‌ن و پێگه‌یشتن و توانستیان له بواره‌كانى ژیانى كۆمهڵگهییدا به‌شدار بن؛ بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیى كار و گیانى ده‌ستپێشخه‌رى و پشتبه‌خۆبه‌ستن و لێبورده‌یى گه‌وره ببێت و چاودێریى ته‌ندروستییان بۆ دابین بكرێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه یاساى هه‌مواركردنى یاساى سه‌ندووقى پشتگیریى پڕۆژه بچووكه‌كان بۆ گه‌نجان له هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و بڕیار درا له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى پێدانى قه‌رزى بچو‌وكدا؛ بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ ئه‌و گه‌وره كچانه‌ى كه ته‌مه‌نیان له نێوان (35) بۆ (45) ساڵدایه؛ ته‌رخان بكرێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا بۆ پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه تا ئێستا دراون؛ له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و فراوانكردن و چاككردنى سیسته‌مى پێدانى قهرزهكاندا، لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنى (فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) درا. به دروستبوون و ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌م فه‌رمانگه‌یه په‌یوه‌ندیى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن و به‌ده‌ستهێنانى زانیارى ده‌رباره‌ى كار و چالاكى و بڕیاره‌كانى حكوومه‌ت؛ له لایه‌ن ڕۆژمانهنووسانهوه باشتر ده‌بێت و میكانیزمێكى كارا بۆ ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م په‌یوه‌ندیانه دێته كایه‌وه.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕۆژانى پشووى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان دیارى كران كه پێنج ڕۆژه و ده‌كه‌وێته ڕۆژانى پێنجشه‌ممه 8ى ئاب، تا دووشه‌ممه 12ى ئاب و ڕۆژى سێشه‌ممه 13ى ئاب له داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌وامى فه‌رمى یه.
