بە بۆنەی جەژن هەرێمی كوردستان 5 رۆژ دەكاتە پشوو

بە بۆنەی جەژن هەرێمی كوردستان 5 رۆژ دەكاتە پشوو
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەسەرجەم داموودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزان 5 رۆژ پشووی فەرمی بێت.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان دیاری كران.

لە كۆبوونەوەكدا بڕیاردراوە رۆژانی 8ی مانگی ئاب تا 13 ی مانگی ئابی داهاتوو پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم داموودەزگاكانی هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە پشوەكە پێنج ڕۆژە و دەكەوێتە ڕۆژانی پێنجشەممە 8ی ئاب، تا دووشەممە 12ی ئاب و ڕۆژی سێشەممە 13ی ئاب لە دامو‌ودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمییە.










رووداو
Top