لیوایەکی سوپای عێراق بەرەو دوزخورماتوو جوڵەی پێدەکرێت

لیوایەکی سوپای عێراق بەرەو دوزخورماتوو جوڵەی پێدەکرێت
سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق ئاشکرای کرد کە لیوایەکی سوپا بەرەو شارۆچكه‌ی دوز خورماتوو جوڵەی پێدەکرێت .

سەرچاوەکە به‌ ماڵپەڕی ئەلمەسەلە نیوز رایگەیاند\" ئەو لیوایە سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنه‌ سەربازییەکانی سامەرایە و بڕیارە بەرپرسیارێتی تەواوی کەیسی ئەمنی دوزخورماتوو بگرێتە ئەستۆ\"".

هه‌رچه‌نده‌ ناوی سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌ ورده‌كاریی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ \""ئەو بڕیارە بە پشت بەستن بە پشتگیری ئیدارەی پارێزگای سەلاحه‌دین دەرچووە \"".

بڕیاروایە عەلی غێدان فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی عێراق سەردانی ئەو شارۆچكه‌یه‌ بکات بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی و جوڵە پێکردنی ئه‌و لیوایه‌ی سوپای عێراق.

شارۆچكه‌ی دوز خورماتوو یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه كوردستانییه‌‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و پێكهاته‌ی شارۆچكه‌كه‌ش له‌ كورد، توركمان و عه‌ره‌ب پێكهاتووه‌."
Top