چوار دز دەستگیردەكرێن

چوار دز دەستگیردەكرێن
28ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایش، پۆلیسی چەمچەماڵ چوار كەس بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیردەكات.

نەقیب جەلال ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەو چوار كەسە دزییان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو و چەند كارگەیەكی دروستكردنی دەرگاو پەنجەرەكی پلاستیك كردووە.

وتیشی: دوای دەستگیركردنیان، لەسەر بڕیاری دادوەر پشكنین بۆ ماڵەكانیان كراوە توانراوە دەست بگیرێت بەسەر بڕێكی زۆر لەو كەلوپەلانەی دزیویانە، ئاماژەی بەوەشدا كە سكاڵای زیاتر لە 20 كەسیان تۆماركردووە لە دژی ئەو چوار كەسە.
Top