داوای دووبارە دادگایی کردنەوەی ئۆجەلان دەکرێت
لەداواکاریەکدا کە دوێنێی شەممە پێشکەشی دادگای ئەنقەرەیان کردووە پارێزەرانی سەرۆکی بەندکراوی pkk داوایان کردووە بە پێی رێوشوێنە یاساییە نوێکان دادگایی کردنی ئۆجەلان دووبارە بکرێتەوە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس یەکێک لە پارێزەرانی ئۆجەلان روونیکردۆتەوە \" ئەم چاکسازیە نوێیانە رێخۆشکەرن بۆ دادگایی کردنێکی نوێی سەرجەم ئەوە بەندکراوانەی کە بەپێی یاسا کۆنەکە رێگە بە دووبارە دادگاییکردنەوەیان نەدراوە\""، گوتیشی \""داوای وەستاندنی جێ بەجێکردنی سزاکەشمان کردووە\"".
جێگەی ئاماژە پێکردنە عەبدولڵا ئۆجەلان سەرۆکی pkk لە 15/ شوباتی/1999 لە وڵاتی کینیا لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە دەستگیر کرا و پاشان دادگای ئەو وڵاتە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ ناوبراو دەرکرد کە دواتر لە ساڵی 2002 بڕیارەکە بە زندانی هەتا هەتایی گۆڕدرا و لەو کاتەوە تا ئێستا ناوبراو لە دوورگەی ئیمرالی بەندکراوە."
