بەهۆی تەقینەوەیەک لە خورماتوو ١٠ پۆلیسی فریاکەوتن کوژران و بریندار بوون

بەهۆی تەقینەوەیەک لە خورماتوو ١٠ پۆلیسی فریاکەوتن کوژران و بریندار بوون
28ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک بارەگایەکی فریاکەوتنی شاری خورماتوو بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێڵێک 8 کارمەندی فریاکەوتن گیانیان لەدەست دەدا.


کاتژمێر 4:55 خولەک لە نزیکی بارەگایەکی فریاکەوتنی خۆرماتوو بۆمبێک بە کاروانێکی هێزەکانی فریا کەوتندا تەقیەوە و لە ئاکامدا ٨ کارمەندی پۆلیس گیانیان لەدەست ‌دا و دوو کارمەندی دیکەش بریندار بوون.

جێی ئاماژەیە، خورماتوو ماوەیەکە بوارێکی نائەمن بەخۆیەوە دەبینیت و لە ماوەیەکی کەمدا دەیان تەقینەوەی تێدا ئەنجام دراوە.
Top